بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە. بەڕێوەبەری پێشانگەکەش دەڵێت: "پلان وایە رۆژانە نزیکەی 9 کۆڕ بەڕێوەبچن."
رۆژی چوارشەممە 08-03-2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە. پێشانگەکە لە 8 تاوەکو 18ی مانگی 3ی 2023 بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەمساڵ 350 کتێبخانە و وەشانخانە لە 18 وڵاتەوە بەشدارن. ئەوانەی هەرێمی کوردستان کە بەشدارن ژمارەیان 43 کتێبخانە و وەشانخانەیە؛ هەموو عێراقیش ژمارەیان 75ـە.
دەزگای مەدا هاوشێوەی پێشانگەکەی ساڵانی رابردوو سەرپەرشتیاری پێشانگەکەی ئەمساڵیشە.