پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت، دەستگیرکرا
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە رۆژی رابردوو دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ ژنەکەی، بە چەقۆ برینداری کردبوو و پاشان ژنەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای رووداوەکە ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و تۆمهتبارهكهیان ده‌ستگیركرد و ژنه‌كه‌شیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد."
ژنەکە زیاتر لە چەند چەقۆیەک بە جەستەیەوە بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی، پیاوەکە دانی بەوەدا ناوە کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە، دۆسیەکەشی راده‌ستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان كراوە.
تۆمه‌تبار ناوی (ب، ن، ع) بەگوتەی پۆلیسی سلێمانی له‌دایكبووی 1995و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێڕاقی راگیراوه و لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.