عەلی باپیر: پێویستە هەموو موسڵمانان پشتیوانی لە گەلی ستەمدیدەی فەلەستین بکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، "ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه زایۆنییه‌كاندا تێپه‌ڕی، له كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه هاتبوو كه بینیمان."
بەرەبەیانی شەممە 07-10-2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند، دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە کرد و لە هەندێک شوێنیش‌دا شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دروستبوو.
لەوبارەوە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ له نێوان تێكۆشه‌رانی فه‌له‌ستینی و زایۆنییه‌كان له پشتێنه‌ی غه‌ززه روویدا، شایه‌تی جێبه‌جێبوونی فه‌رمایشتی خوای به‌رز و مه‌زنه كه ده‌فه‌رمووێ (سَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ (227)} الشعرا‌ء. واته، (سته‌مكارانیش رۆژێک دێت بزانن به‌ره‌و چی سه‌ره‌نجامێک ده‌چن)."
عەلی باپیر گوتیشی، "ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه زایۆنییه‌كان تێپه‌ڕی، له كوشتن، كاولكاری، سووتاندن، ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، په‌نگی دایه‌وه و له‌سه‌ری رژا و ئارامیی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستینی كۆتایی هات، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه هاتبوو كه بینیمان."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، له خوای به‌رز و مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه كه پاڵپشتی فه‌له‌ستینییه‌كان و هه‌موو سته‌ملێكراوان و چه‌وساوان بێت له هه‌موو جیهان و سه‌ریان بخات به‌سه‌ر دوژمنه سته‌مكار، داگیركا‌ر و ماف زه‌وتكاره‌كانیاندا. هیوادارم ئه‌وه‌ی روویدا ببێته په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌ند له رووداوه‌كانی رۆژگار وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی زایۆنییه داگیركاره‌كانی یه‌كه‌مینی دوو رووگه‌كه و سێیه‌مینی دوو شوێنه پیرۆزه‌كه‌ی مسوڵمانان."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داوای نزا بۆ فەلەستینییەکان و دەڵێت، "له‌سه‌ر تێكڕای موسڵمانانیش پێویسته پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن به‌هه‌رچی له توانایاندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نزایه‌كیش بێت".
میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی گەیشتووەتە 250 کەس، هەزار و 500ـی دیکەش بریندار بوون، کە 290ـیان لە دۆخێکی مەترسیداردان. تەندروستیی غەززەش رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 232 کەس و هەزار و 700ـی دیکەش بریندار بوون.