لە ئەردەخان دوو شوان بە هەورەبرووسکە برینداربوون
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئەردەخان ـی باکووری کوردستان دوو شوان بە هەورەبرووسکە برینداربوون و لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە شەش ـی تەمموز لە گوندی سوڵاکیورت سەر بە ناوەندی شاری ئەردەخان روویداوە.
دوو شوانە بە ناوەکانی "سیراچ ر." تەمەن 23 ساڵ و "ئەمراهـ ت." تەمەن 37 ساڵ، کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوونە، هەورە بروسکە لێیداون و هەردووکیان بریندار بوونە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی تەندروستی و ئافاد گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و شوانەکانیان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئێوارەی رۆژی شەممە لە ناوەندی شاری ئەردەخان و شارۆچکەکانی باران باری. بارانەکە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە بەشێک گوند و شارۆچکەی ئەو پارێزگایە و زیانی بە رێگەوبان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیاند.