لە ئامەد گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2024 لە گوندی هارمانلی سەر بە شارۆچكەی بسمیلی ئامەد روویداوە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ، گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ بەناوی "ف. س." کە گوایە کێشەی دەروونیی هەبووە، بە چەکێکی راوکردنی "باپیری" تەقەی لە خۆی کردووە و بریندار بووە.
 
دوای ئەوەی لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی دادپزیشکیی ئامەد کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.