دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستپێدەکات و یەکەم شوێن لیوا هاوبەشەکان وەریدەگرن
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، رۆژی یەکشەممە 9ی تەممووزی 2023 مووچەی مانگی حوزەیرانی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 06-07-2023 چەکی مووچەی مانگی حوزەیرانی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت و رۆژی یەکشەممە 9ی تەممووزی 2023 مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. هەر لیوایەک لە چوار فەوج کراوەتە سێ فەوج.
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.