وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: کۆمپانیاکان رازی بوون نەوتی هەرێمی کوردستان بە نرخی سۆمۆ بکڕن
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "کۆمپانیاکانی کڕیاری نەوتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی کۆمپانیای سۆمۆ و کاریان داوەتەوە و رازی بوون نەوتی ھەرێمی کوردستان بە نرخی سۆمۆ یان نرخی بازاڕ بکڕن."
رۆژی سێشەممە 4ی نیسانی 2023 لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "دەبێت کۆمپانیاکان حسابی خۆیان بکەن، جاران حسابی ئەوەیان دەکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە نەوتەکەی بفرۆشێت و ناچارە بەو نرخەی بفرۆشێت کە ئەوان داوایان دەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش چونکە کێشەی یاسایی هەبوو نەیدەتوانی نرخیان لەسەر دابنێت."
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا ئەو کێشانە نەماون و بە شێوەی یاسایی کە هەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتن کۆمپانیاکان ناتوانن ئەملاولا زۆر بکەن و ناچارن دۆسیەی فرۆشتنی نەوت بە نرخی بازاڕ بێت نەک داشکاندنی 10 بۆ 12 دۆلار کە من بە وردی نازانم چەند بووە؛ ئەوان بە هەرزان نەوتیان دەکڕی."
دوای 11 رۆژ لە وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، رۆژی سێشەممە، 04-04-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆکرا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ ئاماژەی بەوە کرد، "لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگەی پاریس، هەناردەکردنی نەوت راگیرابوو. راگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیانی بە هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە."
سوودانی جەختی لەوەش کردەوە، "لە خەمی ئەوەداین کورتهێنان لە بودجە زیاتر نەبێت"، هەروەها گوتیشی، "ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای راستگۆیی و کاری هاوبەش بوو بۆ چارەسەر."