لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت

هەولێر دیجیتاڵ
 
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان، بارانی بەخوڕ دەبارێت و پێویستە خەڵکی ئەو ناوچانە ئاگادار بن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەشناسیی تورکیا، لە پارێزگاکانی سێرت، روها، وان، جولەمێرگ، شرنەخ و زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت.
 
کەشناسیی تورکیا پێشبینی کردووە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و مووش بارانێکی زیاتر ببارێت، شەختەش ببەستێت.
 
کەشناسیی تورکیا داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بپارێزن، هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان، کە ئەگەری روودانی لافاو هەیە. بۆ ئەم مەبەستە رێنوێنی هاووڵاتیان دەکات.
 
بەپێی کەشناسی لە ئەرزەڕۆم پلەی گەرما بە رۆژ 5 پلەیە، جولەمێرگ 11 پلە، مەلەتی 6 پلە، وان 11 پلە، ئامەد 14 پلە، دیلۆک 16 پلە و مێردین و سێرت 17 پلەن.