ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا لە رووداو وەربگرەوە

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى زانکۆکان بڵاودەبێتەوە. دەشڵێت: "مانگی (9)ی ئه‌مساڵ خولێکى دیکەى پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆكان دەستپێبکات."
 
رۆژی سێشەممە، 04-07-2023 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەنجامى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆراى پەسەندکرد و لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دوای ته‌واوبوونی قۆناخه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی، رێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەوکردنى سیستمى خاڵبەندى بۆ پێشکەشکاران وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەو پەڕى شەفافیەت و بێلایەنى جارێکى دیکە وردبینى لە داتاکان کردەوە، ئەویش لە پێناو چەسپاندنى پرەنسیپەکانى دادپەروەرى، شەفافیەت و هەلى یەکسان، دواتریش ئەنجامەکانى پەسەند کرد، بۆیە خوازیاران لە (ئەمڕۆ)ەوە دەتوانن ئه‌نجامە بەراییەکان له‌سه‌ر وێبسایتی رەسمى زانكۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه‌." 

کلیک بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان: 

زانکۆی سلێمانی
زانکۆی سەلاحەدین
زانکۆی دھۆک
زانکۆی راپەڕین
زانکۆی کۆیە
زانکۆی سۆران
زانکۆی چەرمۆ
زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر
زانکۆی ھەڵەبجە
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی زاخۆ
زانکۆی ھەولێری پزیشکی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوەکەی "مژدەیەک" دەداتە ئەو پێشکەشارانەى کە ده‌رفه‌ت نه‌بووه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى (2023-2024) وه‌ربگیردرێن بەهۆى نەمانى کورسی یاخود دەرنەچوون له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توانستى زانستی و دەڵێت: "وه‌زاره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حکومیەکانى کوردستان‌ له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا، خولێکى دیکەى پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆكان دەستپێبکات."
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هەر پێشکەشکارێک دواى راگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکان، ئەگەر هەر تانەیەکیان هەبێت، لە ماوەى پێنج رۆژى کارکردن دەتوانن بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى فەرمی زانکۆکانیان تانە تۆمار بکەن.
 
رۆژی 12ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەڕێوە چوو، کە 15 هەزار و 728 کەس داواکارییان پێشکێشکردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد؛ 11 هەزار و 382یان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692یان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى و هەزار و 477یان بۆ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد، لەکاتێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی حەوت هەزار کورسی راگەیاندبوو.