لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا
رووداو دیجیتاڵ
لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان، خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا. چوونە ژوورەوە و دەرچوونیش لە پارێزگاکان بە مۆڵەت دەبێت.
قایمقامیەتەکانی پارێزگەکانی ئامەد، مێردین، وان، بەدلیس، ئاگری، ئیلیهـ، ئیدر، جۆلەمێرگ، شرنەخ، سێرت و مووش ـی باکووری کوردستان، ئیوارەی (دووشەممە، سێ ـی حوزەیران) رایانگەیاند، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان بۆ چوار رۆژ قەدەخەیە.
بڕیاری قەدەخەکردنەکە دوای ئەوە هات؛ رۆژی دووشەممە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ لەسەر کار لادرا و عەلی چەلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ بە قەییووم لە شوێنی دانرا. بڕیارەکە کاردانەوەی بەدواداهات و دەم پارتی بڕیاریدا لە سەرجەم شارەوانییەکان چالاکیی ئێشکگری دەستپێبکات و داوای کرد گردبوونەوە و چالاکی ناڕەزایی بکرێت.
دوای بڕیارەکەی دەم پارتی، لە پارێزگای ئامەد بۆ ماوەی چوار رۆژ، لە سێ بۆ شەشی حوزەیران، لە جۆلەمێرگ و بەدلیس بۆ ماوەی 10 رۆژ لە سێ بۆ 12ـی حوزەیران، لە مێردین، شرنەخ، ئاگری، مووش و ئیدر بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە چوار تا 10ـی حوزەیران، لە ئێلیهـ و سێرت لە سێ تا نۆ ـی حوزەیران، لە وان لە سێ ـی تا حەوتی حوزەیران خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کران.