کەشناسی: ئەمشەو تاوەبارانی پچڕ پچڕ و هەورەبرووسکە دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پێشبینیی تاوەبارانی پچڕ پچڕ و هەورەبرووسکە دەکرێت.
بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمشەو هەورەبرووسکە و تاوەبارانی پچڕ پچڕ هەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر.
لەبارەی رۆژی یەکشەممە، کەشناسی دەڵێت: لە كاتەكانی بەیانیی زوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوە بارانێكی كورتخایەن هەیە.
بارانبارینی 12 كاژێری رابردوو
دهۆک: 16.5 ملم
زاخۆ: 28 ملم
پیرمام: 33.5 ملم
شەقڵاوە: 16.7 ملم
ئاكرێ: 6 ملم
ئامێدی: 5.8 ملم
بامەڕنی: 4.4 ملم
سۆران: 8.2 ملم
حاجی ئۆمەران: 3.8 ملم
هەڵشۆ: 0.6 ملم
لە رۆژی چوارشەممە، 1ـی ئایارەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە چوار کەس کە بۆ گەشتی شاخەوانی لەگەڵ گروپێکی گەشتیاری چووبوونە قەزای قەرەداخ، گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە چەند شار و شارۆچکەیەک ئاو چووە نێو ماڵانەوە و زیانی مادی هەبووە.