لە مهاباد کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2024، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کارەبا دەیگرێت و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدەدات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ناوی ئەو هاونیشتمانییە "سەعدوون عەلیپوورە" و دوو منداڵی هەیە.
 
تەرمی ئەو هاونیشتمانییە بۆ لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی راپۆرتی فەرمیی هۆکاری مردنەکەی، گوێزراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی شاری مهاباد.