د. نووری عوسمان دەبێتە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

رووداو دیجیتاڵ 

بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د. نووری عوسمان شنگالی، بە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداو-ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 03-07-2024  د. نووری عوسمان، وەکو سەرۆکی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە.
 
د.نووری عوسمان شنگالی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پێشتر چەند پۆستێکی لە حکومەت هەبووە، لەوانە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە وەکالەت.