کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانی بەلێزمە و هەورەبرووسکەیە


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمە باران و هەورەبرووسکەیە و هەینیش بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 02-05-2024، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ زۆربەى کاتەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ تاوە باران و هەورە برووسکە، لە دوانیوەڕۆوە کاریگەریی بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لە زۆربەی ناوچەکان. 
 
لەبارەی پلەی گەرما، پێشبینی دەکرێت بەراورد بە دوێنی، ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە نزم ببێتەوە. 
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، بارینی لێزمە باران و برووسکەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە. 
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
 
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی