خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی لە بەشەناوخۆیی کۆچی دواییکرد
رووداو - هەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە بەشەناوخۆیی مەجید بەگ لە سلێمانی خوێندکارێکی قۆناخی پێنجی کۆلێژی پزیشکی کۆچی دوایی کرد.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " کاژێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ( پێنجشەممە 2-5-2019) خوێندکارێکی خەڵکی سەیدسادق لە بەشەناوخۆیی مەجید بەگ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی بەیانی هاوڕێکانی ویستوویانە بۆ دەوام خەبەری بکەنەوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "هێزەکانمان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادییە".
راگەیێندراوێك لە زانكۆی سلێمانییەوە:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرمانەوە رایدەگەیەنین،كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی ئایاری 2019)، خوێندكاری ئازیزمان (ئەحسەن مەحموود قادر)ی تەمەن 23 ساڵ، كە خوێندكاری قۆناخی پێنجەمی كۆلێژی پزیشكی گشتییە و خەڵكی قەزای سەیدسادقە، بەرلەوەی بڕواتە دەوامی ئاسایی خوێندنكەی لە تەلاری بەشەناوخۆیی (مەجیدبەگ) بەهۆی جەڵدەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە. ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەشەكەیان لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وانەیان هەبووە، بۆیە درەنگ لەخەو هەستاون كاتێك هاوڕێكانی ژوورەكەی لەخەو هەڵدەستن دەبینن هاوژوورەكەیان گیانی سپاردووە، دەستبەجێ تەندروستی و پۆلیس و ئاسایش ئاگاداردەكەنەوە.
دوای ئەوەی تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەڵگەی تاوان چوونەتە ئەو ژوورەی خوێندكارەكەمانی لێماوەتەوە و تێیدا گیانی لەدەستداوە، تەرمەكەیان گواستووەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشكی دادی ودوای توێكاریكردنی بۆیان دەركەوتووە كە بەداخەوە بە جەڵتەی دڵ گیانی پاكی سپاردووە.
بەناوی زانكۆی سلێمانی و بەشەناوخۆییەكانیكەمپی ناوشار، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادە بەڕێزەكەیان وهاوڕێكانی دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شادبكات.
انا للە و انا الیە راجعون
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكان
2ی ئایاری 2019