پاڵەوانێکی هەڵگرتنی قورسایی لە کەلار دوو ماتۆڕسکیل پێکەوە بەرزدەکاتەوە

 
رەحیم ئەلیارکی پاڵەوانێکی کوردە خەڵکی سەرپێڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو هێز و توانا و لەشێکی تۆکمە و بەهێزی هەیە. ئەمڕۆ چووبووە کەلار و خەڵکی کەلار پێشوازییان لێکرد و ئەویش چەند نمایشێکی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ کردن.
 
ئەو تەمەنی 45 ساڵە، لە هەڵگرتنی قورسایی یەکەمی سەر ئاستی پارێزگای کرماشانە.
 
لە کەلار بە هەڵگرتنی ئاسنێک کە درێژییەکەی 12 مەترە، بەرزکردنەوەی دوو ماتۆرسکلیل پێکەوە و چەند دیمەنێکی دیکە سەرنجی ئامادەبووانی بۆ خۆی راکێشا.