نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەردانی تورکیا دەکات و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان لە كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليا بەشداریی دەکات.
کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا سێ رۆژ دەخایێنێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
حکومەتی تورکیا بۆ کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا بانگهێشتی 19 سەرۆک و سەرۆکوەزیر، 73 وەزیر کە زۆربەیان وەزیری دەرەوە و وزەن، 73 سەرۆک و نوێنەری رێکخراو و ئاژانسی کردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو 19 سەرۆکەیە کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بانگهێشت کراوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکەدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو 19 سەرۆکەیە کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بانگهێشت کراوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکەدا.