قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری لە جۆرێکی مەمەی شیر دەدات
رووداو - تەندروستی
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی تەندروستیی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە مەمەشیردا دەگرن و هۆشداری بە دایکان دەدەن، "مەترسیدارە" و بەکاری نەهێنن. نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیش لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت دەڵێت، "ئەو جۆرە مەمەشیرە بەشێوەی قاچاخ لە بەغداوە هێنراوەتە سلێمانی."
رۆژی سێشەممە 31-10-2023 هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قه‌باره و پله‌به‌ندی و ژماره‌ی سه‌ر ئه‌و مهمەشیرانهی كه شیری منداڵی تێدا ده‌گیرێته‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر لە 350 مهمهشیری ساختهكراودا گرتووە، كه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس."
بەگوتەی ئه‌و نوێنەرەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قایمقامیەتی سلێمانی، مهمهشیرەکە ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ـی جیهانییه، دوو ژمارەی لەسەرە كه له‌بری 30 مللیلیتر ئاو بۆ گرتنەوەی شیر تەنیا 15 مللیلیتر دەگرێت و دایکەکەش نازانێت کە کارەساتە بۆ منداڵەکەی، چونکە شیرەکە بە خەستی دەدرێتە منداڵەکە.
هیوا ساڵح دەشڵێت، "كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه پێكهاته‌كانی شیره‌كه به‌باشی نه‌توێته‌وه، كاتێكیش منداڵه‌كه ده‌یخوات، له‌وانه‌یه ببێته هۆی تێکدانی رێژەی کانزاکانی وەکو سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، هەروەها وادەکات بری پێویستی پرۆتین و کالۆری نەگاتە جەستەی مندڵەکە دواتر کێشەی تەندروستی بۆ دروست بکات."
بەپێی زانیارییەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئەو مەمەشیرانە لە دووکانێکی فرۆشتنی پێداویستی منداڵان لە نێو بازاڕی سلێمانی فرۆشراون. هیوا ساڵح دەڵێت، "خاوەنەکەی دیارە ورووبەرووی یاسا دەکرێتەوە."
سەبارەت بە سەرچاوەی هێنانی ئەو مەمە شیرانە، هیوا ساڵح گوتی: "ئەو مەمەشیرانە بە قاچاخ لە بەغداوە هێنراونەتە سلێمانی". گوتیشی: "ئێستا لیژنەکانمان لە هەوڵدایە هەموو ئەو مەمەشیرانە لە بازاڕەکان کۆبکاتەوە."