کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا: جۆرێكی دەرمانی ناستاتین ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، ئەو دەرمانی ناستاتینە کە 'بەرێگریکردن لە هەڵمژینی کۆلیسترۆل کاردەکات' و بۆ دابەزینی چەوری خوێن بەکاردەهێندرێت، یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر دەدات. 
 
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، ئەوانەی ئەم دەرمانە بەمەبەستی دابەزینی کۆلیسترۆل و چەوری خوێن بەکاردەهێنن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی جگەر بەڕێژەی 31٪ کەمدەبێتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەم جۆرە ناستاتینە بە هەمان شێوەی ستاتینەکان تەندروستیی جگەر دەپارێزێت. 
 
د. کاسێرین ماکگلین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەمە راستە تەنیا بۆ ئەو جۆرە دەرمانی ناستاتینە کە بەرێگریکردن لە هەڵمژینی کۆلیسترۆل کاردەکەن، بۆ جۆرەکانی دیکەی دەرمانی ناستاتین کە بەڕێگەی دیکە کاردەکەن راستنیە''. 
 
بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، ستاتینەکان و ناستاتینەکان بۆ کەمبوونەوەی بەرزی چەوریی خوێن بەکاردەهێندرێن، بەڵام پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕ بێت.