پسپۆڕێک: لە ساڵی داهاتوودا گرنگە بەڵێنی دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ناتەندروستەکان بدرێت
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە رایدەگەیێنێت، ساڵی داهاتوو هەلێکی زێڕینە بۆ ئەوەی کار لەسەر شێوازی ژیان بکرێت؛ بەتایبەت دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان.
ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2024 د. شێروان نانەکەلی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداودا رایگەیاند، پێویستە شەکر، برنج، نان و سەموون کەمبکرێنەوە، تاوەکو پێشگیری لە قەڵەوی بکرێت و ساڵی نوێ بە تەندروستییەوە بەڕێبکرێت.
د. شێروان نانەکەلی لەبارەی جووڵە و چالاکیی جەستییەوە دەڵێت، رۆژانە لانیکەم نیو کاژێر جووڵە هەبێت و ببێتە رۆتینێکی هەموو رۆژێک.
لەبارەی خەویشەوە گوتی، ''ئەگەر دوای کاژێر 9ـی شەو ئینتەرنێت لە کوردستان بکوژێتەوە، ئەوا هەموو خەڵک دەخەون'' هەر بۆیە ئینتەرنێت بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ درەنگخەوتن و کەمخەوی دادەنێت.