توێژینەوەیەک: لە ئەمریکا تاوەکو ساڵی 2050، زیاتر لە 260 ملیۆن کەس قەڵەو و کێشزۆر دەبن
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەی ئەوانەی كێشیان زۆرە و قەڵەون دەگاتە 260 ملیۆن کەس لە وڵاتە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا، تاوەکو 2050 لەکۆی پێنج کەس، یەکێکیان قەڵەو دەبێت، توێژەرانیش بۆ ئەم رەوتەی ئێستای شێوازی ژیانی دەگەڕێننەوە و دەڵێن، ئێستا مرۆڤەکان لە تەمەنێکی زووتردا قەڵەو دەبن.
هەر بەپێی توێژینەوەکە، مەزندەدەکرێت لە ساڵی 2050؛ 75٪ـی پێگەیشتووان، 65٪ـی نەوجەوانان و 20٪ـی منداڵان قەڵەوبن.
ئیمانوێلا گاکیدۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: قەڵەوی قەیرانی نەخۆشیی درێژخایەن لە وڵاتەکەدا دروست دەکات.
بەپێی مایۆکلینیک، قەڵەوی دەکرێت ژمارەی تووشبووانی ئەمانە زیادبکات؛
- نەخۆشیی شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- جەڵتەی مێشک و دڵ
- تێکچوونی دەروونی
- شێرپەنجە
- مردنی پێشوەختە
تەنانەت ئەوەش ئاشکراکراوە کە رێژەی قەڵەوی لە جیهاندا لەنێوان ساڵانی 1990 تاوەکو 2021 دوو هێندە زیادیکردووە.