زانکۆی لویسڤیل: بوونی سەوزایی لە شوێنی نیشتەجێبوون سوودی تەندروستی دەبێت

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی لویسڤیل لە چیلی دەریدەخات، بوونی سەوزایی لە ژینگە و شوێنی نیشتەجێبوون سوودی تەندروستی دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی کەمدەکاتەوە.
 
لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە، ئەوانەی لە ژینگەیەکی پڕ لە سەوزایی دەژین ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە کەمترە، هەروەها ئەم جۆرە ژینگەیە تووشبوون بە هەوکردن بەرێژەی 13% بۆ 20% کەمدەکاتەوە.
 
ئارونی بەتناگار، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''سەوزایی گرنگییە تەندروستییەکەی زیاترە وەک لە جوانی و سێبەرەکەی''.
 
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆمبیا لە بەریتانیا، ساڵانە نۆ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی پیسبوونی هەوا گیانلەدەست دەدەن، لە لەندەن دوو ملیۆن کەس کە 400 هەزاریان منداڵن لەو ناوچانە دەژین کە هەوای ژەهراوییان تێدایە.