زانکۆی نیویۆرک: رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەخشینی گورچیلە کەمبووەتەوە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا دەریدەخات، مەترسیی گیانلەدەستدانی پەیوەست بە بەخشینی گورچیلە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئامێر و رێگەی پێشکەتووی نەشتەرگەری هۆکاری کەمبوونەوەی مەترسییەکانن.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی باشترکردنی شێواز و ئامێری نەشتەرگەری، مەترسیی گیانلەدەستدان لەدوای بەخشینی گورچیلە کەمبووەتەوە بەجۆرێک لە 10 هەزار نەشتەرگەری بەخشینی گورچیلە یەکێکیان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی بەخشەرەکە.
دکتۆر دۆری سێگێڤ، جێگری سەرۆکی ژووری نەشتەرگەری لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی نیویۆرک دەڵێت، ''چاودێریکردنی نەخۆش لە کاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەری یارمەتیدەرە لە سەرکەوتنی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە''.
بەگوێرەی تۆڕی دابینکردن و چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە ئەمریکا، ساڵانە نزیکەی شەش هەزار ئەمریکی خۆبەخشانە گورچیلەیەک دەبەخشن.