توێژینەوەیەک: خوویەکی باو دەشێت 50٪ ئەگەری تووشبوون بە دوو شێرپەنجە زیادبکات
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، گوێنەدان بە خاوێنیی ددانەکان و پاکنەکردنەوەیان دەشێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و هۆشداریش دەدەن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا لەسەر نزیکەی 700 کەس کرا و دەرکەوت، هەندێک جۆری بەکتریای نێو دەم هەن کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی ناوچەکانی سەر و مل زیاددەکەن، پسپۆڕێکیش دەڵێت: 13 جۆری بەکتریا لە نموونەکانی نێودەم دۆزراونەتەوە کە رێخۆشکەرن بۆ شێرپەنجە.
پڕۆفیسۆر ریچارد هاید لە زانکۆکە دەڵێت: ''بۆ پێشگیریکردن لەو بەکتریایانە پێویستە رۆژانە لانیکەم دووجار ددانەکان بشۆردرێن و شەش مانگ جارێکیش سەردانی پزیشک بکرێت''.
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، ساڵانە لەو وڵاتە 13 هەزار تووشبووی شێرپەنجەکانی سەر و مل تۆماردەکرێن و هەر دەیەیەک 30٪ تووشبووان زیاددەبن.
بەم رێگەیانە ددانەکانت بپارێزە و هەمیشە بە سپیەتی بیانهێڵەرەوە