ناوەندی توێژینەوەی پیربوون: شەکرە تەمەنی مێشک چوار ساڵ لە تەمەنی ئاسایی خۆی گەورەتر دەکات

رووداو - تەندروستی 

ناوەندی توێژینەوەی پیربوون لە ئەمریکا دەریدەخات، بەپێی پشکنینی MRIـی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم تەمەنی خانەکانی مێشک چوار ساڵ پیرتر دەکات. 
 
ناوەندە ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە و کۆنتڕۆلی ناکەن تەمەنی خانەکانی مێشکیان چوار ساڵ پیرتردەبن لە تەمەنی خانەکانی مێشکی ئەو کەسانەی کە تووشبووی شەکرەنین. 
 
ئەبیگایل دۆڤ، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، "هەبوونی مێشکێکی پێرتر لە تەمەنێکی گەنجتر دەشێت ئاماژە بێت بۆ لادان لە پرۆسەی ئاسایی پیربوون و رەنگە نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بێت بۆ نەخۆشی لەبیرچوونەوە".
 
بە گوێرەی ناوەندی توێژینەوەی پیربوون لە ئەمریکا، تووشبووانی شەکرە ئەگەر کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکەیان نەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونە لە داهاتوو زیاددەبێت.