دیداری دکتۆر ئاراس بە بەشداری 3000 گەنج لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
رووداو - تەندروستی
دیداری دکتۆر ئاراس لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس لەو شارە رادەگەیێندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی شوباتی 2024 دیداری دکتۆر ئاراس لە هەولێر کاژێر 14:30 بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار گەنج، قوتابی و خوێندکار بەڕێوەدەچێت و کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس لە هەولێر رادەگەیێندرێت کە 37٪ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای هەولێرن.
دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی؛ دەرفەتێکی دیکەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و دەرفەتدان بە قوتابیان، گەنجان و خۆبەخشانی کوردستان بۆئەوەی زیاتر رۆڵی خۆیان ببینن و بەشداربن لە داڕشتنی بیرۆکەی بەرنامەکە بە پێی ئەو شوێن، کولتوور و ژینگە جیاوازانەی کە لێوەیەوە هاتوون.
دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بەجۆرێکە کە قوتابیان، خوێندکاران و خۆبەخشان بەشداردەبن لە پلان، جێبەجێکردن، بەرهەمهێنان و دوای بەرهەمهێنانی بەرنامەکە تاوەکو دەگاتە هاونیشتمانییان.
ئامانج لەمە رەخساندنی هەلێکە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی نزیکتر لە خەڵک چالاکییەکانیان ئەنجامبدەن و پەیامەکانیان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بگاتە زۆرترین کەس لە سەرتاسەری جیهان.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 27 هەزار گەنج، قوتابی و خوێندکار بەشدارییان لە کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس کردووە، هەروەها خانمان 69٪ـی بەشداربووانی کۆمیونیتییەکە پێکدەهێنن و 91٪ـی ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە خوار تەمەنی 23 ساڵن.
ئێستا فۆڕمی ناوتۆمارکردن لە پۆرتاڵی رووداو بۆ دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی بەردەستە و
کلیک لێرە بکە بۆ ناوتۆمارکردن، بۆ بینینی دیداری دکتۆر ئاراس لە دهۆک
کلیک لێرە بکە و بۆ بینینی دیداری دکتۆر ئاراس لە کەرکووک
کلیک لێرە بکە.
دیدارەکان لە هەریەک لە شار، شارۆچکە و قەزاکانی هەرێمی کوردستان پێشکێشدەکرێن، یەکەمین دیدار لە شاری دهۆک بوو.
بەشێک لە ئامارەکانی دیداری دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی
تاوەکو ئێستاش ژمارەی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 27 هەزاری تێپەڕاندووە
خانمان 69٪ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی پێکدەهێنن
تەمەنی هەموو بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لەخوار 25 ساڵە، 91٪ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی تەمەنیان لە خوار 23 ساڵە.
٪21.3ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای دهۆکن.
٪37ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای هەولێرن.
٪18.7ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای کەرکووکن.
٪23ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە سلێمانی و هەڵەبجەن.