7 هەنگاو بۆ پاراستنی جەستە لە سەرمابوونی زستان بزانە
رووداو - تەندروستی
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە پەتاییەکانی زستان پێویستە زیاتر بایەخ بە رێگەی پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان بدرێت بەتایبەت ڤاکسین.
ناوەندەکە حەوت رێنوێنیی خۆپاراستن لە نەخۆشییە پەتاییەکانی زستان ئاشکرادەکات وەکو؛
1- وەرگرتنی ڤاکسین
2- شووشتنی بەردەوامی دەستەکان
3- سنووردارکردنی بەریەککەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکان و شوێنە گشتییەکان
4- نەبوونی بەرکەوتن لەگەڵ کەسی نەخۆش بەتایبەت تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
5- بایەخدان بە خۆراکە تەندروستەکان وەکو {سەوزە و میوەکان}
6- باشترکردنی کاتی خەو
7- وەرزش و جووڵەی مامناوەندی رۆژانە
بەپێی CDC، ئەمانەی خوارەوە گرووپی مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا و پەتاکانی دیکەی زستان؛
- تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان
- ئەوانەی تەمەنیان خوار پێنج ساڵە
- کەسانی بەساڵاچوو
- خانمانی دووگیان
- کارمەندانی تەندروستی