فەرمانگەی هونەری لە دەستەی ژینگە: لەکۆی 150 پاڵاوگە، دەبێت 148ـیان دابخرێن

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەری لە دەستەی ژینگە رایدەگەیێنێت، لەکۆی 150 پاڵاوگە لە هەرێمی کوردستان، تەنیا دووانیان یاسایین و ئەوانی دیکە دەبێت دابخرێن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-12-2024 ئازاد نووری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەری لە دەستەی ژینگە بە رووداوی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان 148 پاڵاوگەی نایاسایی و دوو پاڵاوگەی یاسایی هەن.
 
ئازاد نووری دەڵێت: پێویستە هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان کە هیچ مەرجێکی ژینگەییان تێدا نییە، دابخرێن. ئەو دەشڵێت: ئەو پاڵاوگانە پیسکەرێکی سەرەکین بۆ خاک، ئاوی ژێر زەوی و ئاوی سەر زەوی.
 
کاریگەرییەکانی ''پیسبوونی هەوا'' لەسەر جەستە و دەروون بزانە؛