UN: لە جیهاندا زیاتر لە 830 ملیۆن بەساڵاچوو هەن
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا زیاتر لە 830 ملیۆن بەساڵاچوو هەن، پێشبینیش دەکرێت رێژەکە لە ساڵانی داهاتوودا زۆر زیاد بکات.
رێکخراوی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان UN دەریدەخات، 10.3٪ـی دانیشتووانی جیهان تەمەنیان سەروو 65 ساڵەوەیە، هاوکات بە گوێرەی دواین ئامارەکانیش مۆناکۆ زۆرترین رێژەی بەساڵاچووانی تێدایە کە رێژەکەی 36٪ـە و دوای ئەو ژاپۆن دێت کە 30٪ـە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ئاشکرای دەکات، رێژەی بەساڵاچووان لە جیهاندا تاوەکو ساڵی 2050 دووهێندە زیاددەکات.
بە گوێرەی داتای بانکی ئامارەکانی UN، رێژەی بەساڵاچووان لە تورکیا کە دانیشووانەکەی 85.33 ملیۆن کەسە، نزیکەی 9٪ـە و لە ئێران کە دانیشتووانەکەی 89.17 ملیۆن کەسە، 8٪ـە و لە سووریا کە دانیشتووانەکەی 24.67 ملیۆن کەسە، 4.6٪ـە.
ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێریی گشتیی دەریدەخەن، لە هەرێمی کوردستان کەسانی سەروو 65 ساڵان 4.4٪ـی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنن، لە عێراقیش 3٪ـی دانیشتووان پێکدەهێنن.
کەسێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەتدا هەیە و خۆشتدەوێت؟ بەم پشکنینە سادانە تەندروستیی بپارێزە؛