کۆمپانیایەک لە چین مۆڵەتی دڵتەنگی یاخود خەمۆکی بە کارمەندەکانی دەدات
رووداو - تەندروستی
لە چین کۆمپانیایەکی بازرگانی مۆڵەتی دڵتەنگی یاخود خەمۆکی بۆ کارمەندەکانی دادەنێت، خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت: ئەمە یارمەتیی کارمەندەکان دەدات، باشتر کارەکانیان بکەن و لەگەڵ ژیانی خۆیاندا بیگونجێنن.
یو دۆنگلای، دامەزرێنەری کۆمپانیای پانگدۆنگلایە و ئەو مۆڵەتەی داهێناوە، ئەو دەڵێت: هەر کارمەندێک هەست بە خەمۆکی یاخود دڵتووندی بکات، مافی ئەوەی دەبێت، جگە لە مۆڵەتە ئاساییەکانی خۆی، 10 رۆژ مۆڵەتی دیکە وەربگرێت.
هەروەها ئەمەشی بە 'مۆڵەتی خەمباری' ناوبرد، چونکە بەپێی ئەو بڕیارە، هەر کارمەندێک هەست بە دڵخۆشی نەکات، دەتوانێت نەیەتە سەر کار.
یو دۆنگلای دەشڵێت: ''هەموو کەسێک کاتێکی هەیە کە دڵخۆش نییە، بۆیە ئەگەر دڵخۆش نیت، مەیە سەر کارەکەت''.
کۆمەڵەی دەرووندروستی لە بەریتانیا چەند رێنوێییەک بۆ پێشگیری لە خەمباربوون و خەمۆکی پێشنیازدەکات وەکو؛
- بەردەوامبوون لەسەر کارێک
- تاقیکردنەوەی چالاکییەک و کارێکی نوێ
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
- فێربوونی کارامەیی و لێهاتوویی نوێ
- بینینی پزیشکی دەروونی یاخود راوێژکاری نەخۆشییە دەروونییەکان
- ئەنجامدانی وەرزشەکانی ئاسوودە بوون و هێوربوونەوە
- رێکخستنی کاتی خەو
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ