زانکۆی لوند لە سوێد: تاتۆکردن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی لوند لە سوێد دەریدەخات، تاتۆ دەکرێت هۆکارێکی مەترسیدار بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان.
 
لە توێژینەوەیەکی زانکۆی لوند لە سوێد دا هاتووە؛ رەنگی تاتۆ مادە کیمیاییە شێرپەنجەییەکانی تێدایە و کاتێک لەگەڵ جەستە تێکەڵ دەبن هۆکار دەبن بۆ زیادکردنی مەترسیی تووشبوون بە لیمفۆما واتە شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان.
 
کریستن نیڵسن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایدەگەیێنێت، "بۆمان دەرکەوت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە سیستمی لیمفاویدا بەڕێژەی 21% زیاترە لەنێو ئەو کەسانەی کە تاتۆیان کردووە، دروستکردنی تاتۆی زۆر یاخود نەخشاندنی تەنیا پەپوولەیەکی بچووک جیاوازی نییە و هەردووکی وەک یەک ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن''.  
 
بە پێی مایۆکلینیک، لیمفۆما شێرپەنجەیەکە کە تووشی لیفەگرێیەکان دەبێت، بەمەش بەرگریی جەستە کەمدەبێتەوە و گرێیە لیمفاوییەکانی جەستە هەڵدەئاوسێن، هەر یەکە لە وەرزشکردن، خواردنی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە جگارە و کحول رێگەی خۆپاراستن و پێشگیریکردنن لە شێرپەنجەکە.