نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڵمەتی کوتان دژ بە ئیفلیجیی منداڵان لە باکوری غەززە دوادەخرێت

رووداو - تەندروستی 

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان رادەگەیێنێت. بەهۆی هێڕشەکانی ئیسرائیل هەڵمەتی کوتان دژ بە ئیفلیجی منداڵان لە باکووری کەرتی غەززە دوادەخرێت.
 
ئاژانسەکە دەریدەخات، بەهۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و بۆردومانی تووند وەزارەتی تەندروستیی غەززە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناچاربوون بڕیاری دواخستنی هەڵمەتەکە بدەن.
 
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاماژە بەوەدەکات، زۆر گرنگە بەپەلە و لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئاگربەست، کوتان لە باکوور ئاسانکاری بۆ بکرێت.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، قۆناغی دووەمی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە ناوەڕاستی غەززە لە 14ـی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد و بەهۆی سەختی شەڕ و پێکدادان لە باکووری کەرتەکە ناتوانرێت هەڵمەتی کوتان جێبەجێبکرێت.
 
بەپێی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تەواوی دانیشتوانی ناوچەکەی ئاوارەکردووە و گەمارۆیە بەردەوامەکان بوونەتە هۆی کەمیی خۆراک، ئاوی پاک و دەرمان.