زانکۆی سیدنی: زۆر دانیشتن و زۆر بەپێوە وەستان زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیێنن

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا دەریدەخات، زۆر دانیشتن و بەپێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، دانیشتن بۆ ماوەی 10 کاژێر لە رۆژێک ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، هەروەها زۆر وەستان بەپێوە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی سووڕی خوێن.
 
لە توێژینەوەکە هاتووە، هاوشێوەی دانیشتن وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی خوێن لە قاچەکان، ماسوولکەکان ناتوانن یارمەتیدەربن بۆ گەڕانەوەی خوێن لە قاچەکان بەرەوە دڵ.
 
ماتیۆ ئە‌‌حمەدی، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، ''بۆ باشترکردنی تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەکان دەبێت گرنگی بە جووڵە و چالاکیی جەستەیی بدرێت، دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە 10 کاژێر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی 26٪ زیاددەکات''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ، شێوازی ژیانی تەندروست وەکو وەرزش، دوورکەوتنەوە لە کحول و کێشانی جگەرە و نێرگەلە، پاشانیش کێشڕێکی پەیڕەوبکرێن.