توێژینەوەیەک: دەرمانی دژە خەمۆکی توانای کارکردنی مێشک زیاددەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆپینهاگن لە دانیمارک ئاماژە بەوەدەکات، دەرمانی دژە خەمۆکی توانای کارکردنی مێشک باشتردەکات و یادگە بەهێزدەکات.
توێژینەوەکە دەریدەخات، دەرمانی ئێسیتالۆپرام کاریگەری لەسەر وەرگری سیرۆتۆنین لە مێشک هەیە کە پێی دەوترێت وەرگری 5HT4، ئاستی بەرزی سیرۆتۆنین دەبێتە هۆی هەستکردن بە دڵخۆشی، بەمەش کاکردنی مێشک باشتردەبێت.
ڤایبیکی دام، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەرمانی دژ بە خەمۆکی کارکردنی هزریی باشتردەکات، لە هەمان کاتدا یارمەتی چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکان دەدات''.
بە گوێرەی مایۆکلینیک، ئێسیتالۆپرام دەرمانێکی دژە خەمۆکییە و سەر بە کۆمەڵێک دەرمانە کە پێیان دەوترێت هەڵبژێردراوی وەرگرتنەوەی سیرۆتۆنین SSRIs، کاریگەری لەسەر ماددە کیمیاییەکانی نێو مێشک هەیە، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.