وەزارەتی تەندروستیی هیندستان هەڵمەتێک بۆ رێگریکردن لە چاندنی نایاسایی ئەندامەکان رادەگەیێنێت

رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان داوا لە سەرجەم ولایەتەکانی دەکات بە تووندی مامەڵە لەگەڵ هەر نەخۆشخانەیەک بکەن کە بازرگانی بە چاندنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەکەن. 
 
حکومەتی هیندستان رایدەگەینێت، پێویستە بە وردی بەدواداچوون بۆ هەر حاڵەتێکی چاندن بکرێت بۆ دڵنیابوون لە دروستیی و یاسایی کارەکان بە تایبەت بۆ ئەو کەسانی خەڵکی دەرەوەی هیندستانن و بۆ چارەسەر و چاندنی ئەندامی جەستە روو لە وڵاتی هیدنستان دەکەن، پێویستە ئەم کارە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتیی چاندنی ئەندامەکانی جەستە بکرێت. 
 
 لای خۆیەوە رێکخراوی نێودەوڵەتی چاندنی ئەندامەکانی جەستە، دەلێت:'' ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ناوەوە و دەرەوەی هیندستان سەردانی نەخۆشخانەکانی هیندستان دەکەن بە مەبەستی چارەسەر،بۆیە پێویستە زیاتر وردبین لە تۆماری نەخۆش و گرنگی بە چاودێریکردنی هەر نەخۆشێک دەدەین''.  
 
بە پێی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، چاندنی خانە، شانە یان ئەندامەکانی مرۆڤ ژیانی زۆر کەس ڕزگار دەکات و ئەرکە سەرەکییەکان دەگەڕێنێتەوە لەو شوێنانەی کە هیچ بەدیلێکی کاریگەری بەراوردکراو بوونی نییە، لە ماوەی 50 ساڵی رابردوو چاندن بووەتە پراکتیزەیەکی سەرکەوتوو لە سەرانسەری جیهاندا.