توێژینەوەیەک: جیابوونەوەی هاوژینان ئەگەری تووشبوونی منداڵەکانیان بە ناڕێکیی دەروونی زیاددەکات
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەو منداڵانەی باوک و دایکیان جیادەبنەوە، دووچاری ناڕێکیی دەروونی دەبنەوە بەتایبەت تووشبوون بە خەمۆکی.
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆرێک لە منداڵانی خوار 16 ساڵان ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیان زۆرە، ئەمەش وادەکات دەرووندروستییان خراپ بێت و بە درێژخایەنی کاریگەری لە تەواوی ژیانیان بکات.
کاریگەرییەکانی جیابوونەوەی هاوژینان لەسەر منداڵ؛
- گوشاری دەروونی
- لاوازیی کەسێتی
- خەمۆکی و خەمباری
- هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی
- کەمبوونەوەی خۆشبەختی
- زیادبوونی دڵەڕاوکێ
- کەمبوونەوەی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
- تووشبوون بە نیشانەکانی تەنگەژەی دەروونیی دوای رووداوەکان
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست رووداو کەوتووە، لە هەرێمی کوردستان ساڵانە ژمارەی جیابوونەوەی هاوژینان زیاددەکات بەجۆرێک، لە ساڵی 2017 پێنج هەزار و 729 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون و ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2023 بووەتە 14 هەزار و 312.