نەخۆشنامە؛ هۆڵیود سمایڵ تەنیا بۆ جوانکاری نییە

رووداو - تەندروستی
د. زەردەشت برادۆستی، پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەرییەکانی دەم و ددان دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک تەنیا لەسەر قسەی نەخۆش هۆڵیود سمایڵ نەکرێت، نابێت پەلەش لە جێبەجێکردنی پرۆسەکەدا بکرێت و دەبێت بە وردی پلانی بۆ دابندرێت.
د. هونەر رێبوار، لەگەڵ د. زەردەشت برادۆستی، پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەرییەکانی دەم و ددان لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە باسی لێکەوتەکانی هۆڵیود سمایڵ دەکەن، دەشڵێن: ''خانمێك بەهۆی هەڵەی ئەنجامدانی پرۆسەکە، ویستوویەتی لە هاوژینەکەی جیاببێتەوە''.
د. زەردەشت برادۆستی ئاماژە بەوەشدەکات، پەلە لە ئەنجامدانی هۆڵیود سمایڵ نەکرێت، چونکە هۆڵیود سمایڵ تەنیا بۆ جوانکاری نییە.
د. زەردەشت هۆشداری بە خەڵک دەدات کە هەندێكجار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فێڵ لە نەخۆش دەکرێت.