پسپۆڕێک: لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا لە ماڵەوە وەرزش بکرێت و زۆرخۆری نەکرێت
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لەبارەی مانەوە لە ماڵەوە بەتایبەت لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا دەڵێت: دانیشتن لە ماڵەوە مانای زۆرخۆری نییە و وەرزشیش بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2024 د. عەزیز رواندزی، پسپۆڕی نەخۆشییەکان شەکرە و هۆرمۆنەکان بە رووداوی راگەیاند، پێویستە لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا لە ماڵەوە وەرزش بکرێت و خەویش رێک بێت، چونکە ئەگەری بەرزبوونەوەی شەکر و پەستانی خوێنیش کەمدەبێتەوە.
د. عەزیز رواندزی دەڵێت: مەرج نییە دەستت بەتاڵ بوو، خۆراک بخۆیت و بە درێژایی مانەوە لە ماڵەوە وەرزش بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی سەرژمێرییەوە لە کاژێر 12:00ـی شەوی 19ـی مانگ تاوەکو 12:00ـی شەوی 21ـی مانگ قەدەخەی هاتووچۆیە.