توێژینەوەیەک: دەکرێت سەگ بەکاربهێندرێت بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونیی پەرستاران

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا ئاشكرای دەکات، بەخێوکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ دەشێت گوشاری دەروونی کەمبکاتەوە بەتایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ویلایەتیی ئۆهایۆ کرا و دەرکەوت، تێکەڵاوبوون لەگەڵ ئاژەڵ لەلایەن پەرستاران و پزیشکانەوە دەشێت گوشاری دەروونی و ماندوویەتیی رۆژەکەیان کەمبکاتەوە.
 
لە توێژینەوەکەدا چەند سەگێگ تێکەڵ بە پەرستارانی چەند یەکەیەکی چاودێریی چڕ لە چەند نەخۆشخانەیەک کران و توێژەران تێبینیان کرد کە بەشێک لە پەرستاران نەک تەنیا مامەڵەی هاوڕێیانە لەگەڵ سەگەکان دەکەن، بەڵکو دەردەدڵیشیان لەگەڵدا دەکەن.
 
بێس شتاینگبێرگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''زۆرجار کارمەندەکان بە چاوی پڕ لە گریانەوە دەردەدڵیان بۆ سەگەکان دەکرد و باسی سەختییەکانی رۆژەکەیان بۆ دەکردن''.

بەخێوکردنی سەگ ئەم سوودانەی دەبێت؛