پسپۆڕێکی ژینگە: کارگەکانی خشت هۆکارێکی سەرەکیی پیسکردنی هەوای عێراقن
رووداو - تەندروستی
مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە ئاشکرای دەکات، لە عێراق بەشێکی زۆری یاسا و رێساکانی پاراستنی تەندروستی و ژینگە جێبەجێ ناکرێن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنەکان باشترن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. عومەر ئەحمەد، مامۆستا لە زانکۆی کوردستان و پسپۆڕی ژینگە لە بوولتەنی ئابووری دا بە رووداوی راگەیاند، 80٪ـی کارگەکانی بەغدا کارگەی خشتن کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ پیسبوونی هەوا و ستانداردە زانستییەکانی پاراستنی ژینگە رەچاوناکەن.
لەبارەی ئەوەی بۆچی هەمیشە عێراق لە لیستی 10 پیسترین شارەکانی جیهان دێت، د. عومەر ئەحمەد دەڵێت: ''زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و دروستکردنی خانووبەرە وادەکات کارگەی زیاتر دابنرێت کە لەو پارێزگایە زیاتر لە 300 کارگەی دروستکردنی خشت هەن''.
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، کارگەکانی خشت بە شەو دەوام دەکەن، ئەمەش ''فرتوفێڵە و بۆ ئەوەیانە کە لەژێر چاودێریدا نەبن''.
لەبارەی پیسبوونی ژینگەی بەغدا ئەم راپۆرتە ببینە، هاوکات کاریگەرییەکانی ''پیسبوونی هەوا'' لەسەر جەستە و دەروون بزانە؛