زانکۆی لاس پالماس: قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی لاس پالماس لە ئیسپانیا دەریدەخات، قەڵەوی هاندەرێکی بەهێزە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، چەوری زیادەی جەستە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و نزیکەی 40٪ـی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک پەیوەستە بە قەڵەوی. 
 
د. ڤێرۆنیکا باتیستا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''چەوری لەش دەتوانێت ئاستی ئیسترۆجین لە خانماندا زیاد بکات، ئەمەش هاندەر دەبێت بۆ گەشەکردنی خانە نائاساییەکان کە دواتر دەبنە خانەی شێرپەنجەیی''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە. 
 
بە پێی کۆلێژی تیشکیی ئەمریکی، دەبێت خانمانی تەمەن 40 ساڵ و سەرووتر ساڵانە جارێک پشکنینی مەمۆگرافی ئەنجامبدەن.