توێژینەوەیەک: دەشێت جۆرێکی قارچک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاربهێندرێت

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی ویسکۆنسن لە ئەمریکا دەریدەخات، دەتوانرێت جۆرێکی قارچک وەکو دەرمان بۆ چارەسەری خەمۆکی بەکاربهێندرێت و لە ئێستادا لەلایەن ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA بڕیاری لەسەر دەدرێت. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم جۆرە قارچکە مادەی 'سایلۆسایبین'ـی تێدایە کە خەمۆکی کەمدەکاتەوە، ئەگەر ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رەزامەندی لەسەر بدات، ئەوا زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی سوودمەند دەبن.
 
د. چارلس رەیسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''سایلۆسیبین ئەگەر بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو و سەرپەرشتیکراو بەکاربهێندرێت، یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی خەمۆکی''. 
 
بە گوێرەی پەیمانگەی دەرووندروستی لە ئەمریکا، نزیکەی سێ ملیۆن نەوجەوان لە ئەمریکا نیشانەکانی خەمۆکییان هەیە.