WHO: رێژەی پشکنینی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە کۆنگۆی دیموکرات سنووردارە

رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، رێژەی پشکنین لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی سنوورداربوونی توانای دەستڕاگەیشتن بە پشکنینی تاقیگەیی لە ناوچە دوورەکان بە نزمیی ماوەتەوە.
 
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تەنیا 40%ی سەرجەم گومانلێکراوەکانی تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە ساڵی 2024دا پشکنینیان بۆ کراوە، لەنێو ئەمانەشدا نزیکەی 55%ـی پشکنینەکان پۆزەتیڤ بوون.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، کۆنگۆی دیمۆکرات ناوەندی باری نائاسایی نێودەوڵەتییە، هەموو رێگەیەک دەگیرێتە بەر بۆ باشترکردنی توانی پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشەکان.
 
بەگوێرەی WHO، ئەو سێ وڵاتەی کە زۆرترین گومانلێکراوی تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'ـیان تێدا تۆمارکراوە بریتین لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، بوروندی و نەیجیریا.