ئەگەر خەوی پێویستت هەبێت، ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەتدا دێن

خانمێک خەوتووە. وێنە: Myoclinic
رووداو - تەندروستی

هەمیشە خەوی پێویست یەکێکە لە مەرجەکانی شێوازی ژیانی تەندروست، کە بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەوانەی خەوی پێویستیان هەیە جەستەیان باشتر کاردەکات و لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش دوورن.
 
بەپێی سەرچاوە تەندروستی و پزیشکییە جیهانییەکان ئەگەر خەوی پێویستت هەبێت ئەوا؛
 
1- فێربوونت ئاسانتر دەبێت، چونکە ئەگەر باش نەخەویت
- بیرکردنەوە سەخت دەبێت
- فێربوونی شتی نوێ لاوازدەبێت
- توانای ئەزبەرکردن لاوازدەبێت
 
2- رووداوەکان کەمتر دەبنەوە، چونکە ئەگەر باش نەخەویت
- تەرکیز کەمدەبێتەوە
- بە خێرایی بیرناکەیتەوە و بڕیار نادەیت
- هەڵەی زۆر دەکەیت
 
3- دەروونت ئاسوودەتر دەبێت، چونکە ئەگەر باش نەخەویت
- دڵتەنگیت زیاددەبێت
- سترێس و دڵەڕاوکێت تووشدەبێت
- خەمۆکیت تووشدەبێت
 
4- دوور دەبیت لە بەرزەپەستانی خوێن، چونکە ئەگەر باش نەخەویت
- تووشی بەرزەپەستانی خوێن دەبیت
- هۆرمۆنەکانی دڵەڕاوکێ زیاددەبن
- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەبێت
 
5- دوور دەبیت لە شەکرە، چونکە ئەگەر باش نەخەویت
- جەستە شەکری گلوکۆز بە پێویستی بەکارناهێنێت
- گلوکۆز زیاتر لەنێو خوێن کۆدەبێتەوە
- خانەکان بەرگری لە وەرگرتنی ئەنسۆلین دەکەن
 
6- پێستێکی جوان و سافت دەبێت، چونکە ئەگەر باش نەخەویت
- پێست شلدەبێتەوە
- هۆرمۆنەکانی گوشاری دەروونی زیاددەبن
- کۆلاجین و جیڕیی پێست کەمدەبێتەوە