پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی: ئاوخواردنەوە هۆکارێكی دڵەکزێ و بەدهەرسییە

رووداو - تەندروستی
زۆرێکمان حەز بە خواردنەوەی ئاو لە کاتی نانخواردن دەکەین و چێژی لێوەردەگرین، بەڵام پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە دەڵێت: ئاوخواردنەوە هۆکارێكی دڵەکزێ و بەدهەرسییە و ئەگەریش خورایەوە، ئەوا بڕێکی زۆر کەمی لێ بخورێتەوە.
د. محەممەد میرزا، پسپۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە بە رووداو راگەیاند، ئاوخواردنەوە لەگەڵ نانخواردن بەدهەرسی دروستدەکات و ئازار بە گەدە دەگەیێنێت.
بەگوتەی د. محەممەد میرزا، زۆرجار خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمی خۆراکی دەبێتەهۆی سووتانەوە گەدە، دڵەکزێ، گازەکانی گەدە و گرژبوونی کۆڵۆن.
هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، 30 خولەک پێش ژەمی خۆراکی، پەرداخێک ئاو بخورێتەوە، هەروەها بڕێکی زۆر کەم ئاو لەگەڵ نانخواردندا بخورێتەوە کە نەگاتە پەرداخێک.