FDA: رێگەیەکی نوێ بۆ پێشگیریکردن لە هەستیاری دەگیرێتەبەر

رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، دەرمانی Neffy کە بەشێوەی سپڕەی لووت بەردەستدەبێت، دەشێت بۆ پێشگیریکردن لە هەستیاری بەکاربهێندرێت.
 
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم دەرمانە پێشتر بەشێوەی دەرزی دەدرا بە نەخۆش بەڵام رێگە نوێیەکە کە بەشێوەی سپڕەی لووت دەبێت ئاسانترە و دەشێت بۆ منداڵان و پێگەیشتووان کە کێشیان لە 30 کیلۆگرام زیاترە بەکاربێت. 
 
دکتۆر کێلی ستۆن، بەڕێوەبەری بەشی هەستیاری و سییەکان لە FDA دەڵێت، ''بوونی ئەم دەرمانە بە شێوەی سپڕەی لووت چارەسەرکردنی هەستیاری ئاساندەکات و خەڵکێکی زیاتر بەکاریدەهێنن''.
 
بەگوێرەی ئەم ناوەندە، پێکهاتەی ئەم سپڕەیە Epinephrineـی تێدایە کە پێشگیری لە تووشبوون بە هەستیاری دەکات و کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمن و بریتین لە 'سەرئێشە و نیشانەکانی سەرمابوون'.
 
بەپێی FDA، ساڵانە لە ئەمریکا زیاتر لە 500 هەزار کەس بەهۆی هەستیارییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن.