پیاوێک بە تەمەن 35 ساڵە، بەڵام بە جەستە مێردمنداڵە؛ نهێنییەکانی ئاشکرادەکات

رووداو - تەندروستی 

پیاوێکی ئەمریکیی 35 ساڵان نهێنییەکانی بە گەنجی هێشتنەوەی روخسار و جەستەی ئاشکرادەکات؛ ناچێتە بەرخۆر و کحولیش ناخواتەوە.
 
براندن مایلس دانیشتووی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکایە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری هەیە کە سەرسامی بە گەنجی مانەوەی شێوە و روخسارین، ئەو دەڵێت: ''دووربوونم لە کحول و خۆراکە خێراکان نهێنییەکی سەرەکیی گەنجییەکەمن''.
 
بە گوتەی براندن مایلس، هیچ بڕێکی کحولی نەخواردووەتەوە و کاتێک دەچێتە دەرەوە دژەخۆر بەکاردەهێنێت و جلوبەرگی قۆڵدرێژ لەبەردەکات.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەش باسدەکات کە شوکولاتەی تاڵ دەخوات و بۆ خوانی ئێوارەش هەندێک نان و زەیتی زەیتوون دەخوات.
 
براندن مایلس ئاماژە بەوەدەکات، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە رێکارەکانی بەگەنجی مانەوە و دژەپیربوونی پەیڕەوکردووە و ئەم رێنوێنییانە ئاشکرادەکات؛ 
 
- خۆپاراستن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر
- بەکارهێنانی دژەخۆر، چاویلکە، چەتر و جلوبەرگی قۆڵدرێژ لەکاتی چوونە دەرەوە
- خواردنی ماسی
- خواردنی شاتوو و شلیک
- خواردنی سەوزە و میوەکان
- نەخواردنی شەکری سپی و شیرینییە دەستکردەکان
- خواردنی شوکولاتەی رەش، زەیتی زەیتوون و نان
- نەخواردنەوەی کحول
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە وەکو یۆگا، بەپێ رۆیشتن و هەندێک وەرزشی قورس

 
لە کۆتاییدا ئەو گەنجە بە روخسار مێردمنداڵە روونی دەکاتەوە، ئامانجی مانەوەی هەمیشەیی نییە، بەڵکو پاراستنی تەندروستیی خۆیەتی لە ماوەی ژیانیدا.