ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق: ساڵی 2023، 20.5٪ـی شێرپەنجەکانی عێراق هی مەمک بوون

رووداو - تەندروستی

ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق دەریدەخات، ساڵانی 2022 و 2023 شێرپەنجەی مەمک بە پێشەنگ و زۆرترین ژمارەی تووشبووی تۆمارکراون دادەنرێت.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئەمساڵ ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، شێرپەنجەی مەمک لە ساڵانی 2022 و 2023 زۆرترین رێژەی تووشبووانی هەبووە و رێژەی هەریەک لە شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و رێکە، غودە و مێشک و دەمار و میزڵدان زیادبوون.
 
بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی 2022 زۆرترین شێرپەنجەکان و رێژەکانیان لە عێراق بەم شێوەیە بووە؛
 
1- شێرپەنجەی مەمک 21٪
2- شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە 7٪
3- شێرپەنجەی سییەکان 7٪ 
4- شێرپەنجەی رژێنی پەریزاد {غودە} 6٪
5- شێرپەنجەی مێشک و دەمار 5٪
6- شێرپەنجەی خوێن 5٪
7- شێرپەنجەی میزڵدان 4٪
8- شێرپەنجەی پێست 4٪
9- شێرپەنجەی پڕۆستات 4٪
10- شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان 4٪
11- کۆی گشتی جۆرە جیاوازەکانی دیکەی شێرپەنجە 33٪
 
بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی 2023 زۆرترین شێرپەنجەکان و رێژەکانیان لە عێراق بەم شێوەیە بووە؛
 
1- شێرپەنجەی مەمک 20.5٪ 
2- شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە 7.2٪
3- شێرپەنجەی سییەکان 7٪ 
4- شێرپەنجەی رژێنی پەریزاد {غودە} 6.6٪
5- شێرپەنجەی مێشک و دەمار 6.5٪
6- شێرپەنجەی میزڵدان 4.7٪
7- شێرپەنجەی خوێن 4.4٪
8- شێرپەنجەی پڕۆستات 3.8٪
9- شێرپەنجەی پێست 3.5٪
10- شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان 3.3٪ 
11- کۆی گشتی جۆرە جیاوازەکانی دیکەی شێرپەنجە 32.3٪