توێژینەوەیەک: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەوانەی دەرمانەکانی کێشدابەزاندن بەکاردەهێنن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەکانی پەیوەست بە قەڵەوی کەمترە. 

توێژینەوەکەی ئەم ناوەندە ئاماژە بەوەدەکات، دەرمانەکانی کێشدابەزاندن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی پەنکریاس، جگەر، کۆلۆن، ریخۆڵە و چەند شێرپەنجەیەکی دیکەی پەیوەست بە قەڵەوی کەمدەکەنەوە. 

دکتۆر کێندا ئەلکواتلی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''توێژینەوەکە هاندەرە بۆ ئەوەی تێبگەین چۆن کێشدابەزاندن رێگر دەبێت لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان''. 

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، 40٪ـی دەستنیشانکردنی تووشبووی شێرپەنجە پەیوەستە بە قەڵەوی و کێشی زیادە.