پشکنینەکانی بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ؛ تەمەنی سییەکانی 30 ساڵ لە تەمەنی خۆی زیاترە

رووداو - تەندروستی 

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە، بەشداربوویەکیش چووەتە کلینیکەکە و دەڵێت، ''جگەرەکێشان ماندووی کردووم و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووم''.
 
کلینیکەکە لەنێو نەخۆشخانەی تایبەتی ''پار''ـە لە کاژێر 3ـی دوای نیوەڕۆ تاوەکو 8ـی شەو کراوەیە، پزیشکی پسپۆڕی سینگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەن، هەموو ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەرە پزیشکییەکان دابینکراون.
 
یەکێک لەو بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ کە ناوی خۆی نووسیوە، دەرکەوتووە کە تەمەنی سییەکانی 30 ساڵ زیاترە لە تەمەنی خۆی، ئەو بەشداربووە دەڵێت: ''هەستم بە ماندووبوون و هەناسەتەنگی دەکرد و 25 ساڵە رۆژانە پاکەتێک جگەرە دەکێشم''.
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
 
لەنێو کلینیکەکە ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکێشدەکرێن؛
 
شیکردنەوەی دۆخی پزیشکیی کەسەکە
پشکنینی گشتیی کلینیکی
پشکنینی توانای سییەکان
پشکنینی گشتیی خوێن
تیشکی سینگ
پشکنینی رێژەی یەکەئۆکسیدی کاربۆن
پشکنینی راددەی کاریگەریی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان لەسەر تەندروستیی کەسەکە